هەولێر/INA
ئەمڕۆ سێشەممە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی، پێشوازى له كونسولى نوێى هيندستان كرد
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/8/2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مادان گۆپال كونسولى گشتيى نوێى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى، وێڕاى به‌خێرهێنان، پشتگيريى خۆيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هيندستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هيندستان وڵاتێكه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌توانن له زۆر بواردا سوود له شاره‌زايى و پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى وه‌ربگرن، بۆيه گرنگه هه‌رێمى كوردستان بايه‌خ و گرنگى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هيندستان بدات. له‌مباره‌يه‌وه به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به گرنگيى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هيندستان كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتيى نوێى هيندستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌ركاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختى له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.