بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەسەر گرنگی کاری هاوبەش بۆ جێگیرکردنی ئەمن و پاراستنی سەروەری عێڕاق.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد چاوی کەوت بە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لیواڕوکن بختیار محمد سدیق و شاندی یاوەری ، لەدیدارەکەدا بارودۆخی هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێڕاق باسکران.
سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ پاراستنی سەروەری عێڕاق.
لەلایەن خۆیانەوە شاندەکە باسیان لە پلانەکانی ڕاهێنان کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانی سەرۆک کۆمار وجەختیشیان کردەوەسەر گرنگی فەرمان و ڕاسپاردەکانی بۆ پاراستنی دەستکەوتە ئەمنیەکان و پتەوکردنی سەقامگیری لەعێڕاقدا.