حەلبوسی بۆ باڵیۆزانی فەلەستین و جەزائیرو تورکیا جەختیکردەوە لەسەر گرنگی کاراکردنی لێژنەکانی دۆستایەتی پەرلەمانی

سیاسی
  • 22-08-2023, 16:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بۆ باڵیۆزانی جەزائیر و فەلەستین و تورکیاجەختیکردەوە لەسەر گرنگی کاراکردنەوەی لێژنەکانی دۆستایەتی پەرلەمانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە وتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی ئەمڕۆ بەجودا پێشوازیکرد لە هەریەک لە باڵیۆزی فەلەستین احمد عقل و بالیۆزی جەزائیری جهادالدین بلکاس و باڵیۆزی تورکی علی رەزا گونای.
    وتیشی لەو دیدارانەدا باس لە پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان و پتەوکردنی هاوکاریەکان کران لەنێوان ئەو وڵاتانەدا وجەختیش کرایەوەسەر کاراکردنی لێژنەکانی دۆستایەتی پەرلەمانی و هەماهەنگیکردن
    لە بوارە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.