بەغداد/ INA
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 11 کەسی بەتۆمەتی ڕەوانەکردنی دراو دەستگیرکردووە.
بەیاننامەی دەزگاکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان بۆ دەسگیرکردنی ئەوانەی کە مامەڵە بە دراوەوە دەکەن بەدەرلە ڕانماییەکان و نرخەکان بەرزدەکەنەوە کە هەندێکیان لە هەرێمی کوردستاندان بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم توانرا11 کەس دەستگیربکرێت ئەویش پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی یاسایی ودادوەری لەبەغدادو لەهەولێر.
وتیشی ئەوتۆمەتبارانە پەڕاوی یاساییان بۆ کرایەوەو وتەکانیان تۆمارکرا وڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.