سەرۆک کۆمار : عێڕاقیەکان ڕژدن لەسەر جێگیرکردنی کەلتووری پێکەوەژیانو لێبووردەیی

سیاسی
  • 22-08-2023, 14:02
  • +A -A

    بەغداـINA
    سەرۆک کۆمار عبدللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕژدبوونی عێڕاقیەکانی دووپاتکردەوەلەسەر کەلتووری پێکەوەژیان و لێبووردەیی.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی 
    سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە شاندی یەکێتی پەرلەمانی  نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی لێژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانەکە سامویل کوغلاتی وشاندی یاوەری بەئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەی مافەکانی مرۆڤ ارشدساڵحی وئەندامی لێژنەکە وحدە جومەیلی.
    سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی هاوکاریەکانی نێوان عێڕاق و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پشتیوانیکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە عێاقەکان بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە ڕژدن لەسەر داکوتانی بنەماکانی کەلتووری ڕێزلێنان و پێکەوەژیان و لێبووردەیی.
    لەلایەن خۆشیەوە سامویل کوغلاتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانیکرنی عێڕاق و بینینی سەرۆک کۆمارو دەخۆشیشی لە بەڕێزیان کرد بۆ ڕۆڵی گرنگیان لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.