بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبووسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ شاندێکی مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی باسیان لە هاوکاریەکانی نێوانیان کرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبووسی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە لێژنەیەکی مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی سامویل کوغولاتی بەئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەی مافەکانی مرۆڤ ئەرشەدساڵحی و جێگری سەرۆکی لێژنەکە وحدە جومەیلی.
وتیشی لە میانەی دیدارەکەدا باس لە میکانیزمەکانی هاوکاریکردن کرا لە نێوان هەردوولا لەبواری یاساڕێژیدا.
وتیشی لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی کێشەکەی ئەندامپەرلەمانی پێشتر احمد عەلوانی کرا لەلایەن لێژنەی مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی.