بەغداد/ INA ئامینە سلامی
وەزارەتی داد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ، ژمارەی ناکامان و نەختینەکانیانی ئاشکرا کرد و تیشی کە هەژمارێکی ئەلکتڕۆنی بۆیان کردوەتەوە بۆ وەرگرتنی پارە.
وتەبێژی فەرمی وەزارەت کامل ئەمین بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە یاسای چاودێری ناکامان ژمارە87 ی ساڵی 1980 چاودێریکردنی منداڵان لەخۆ دەگرێت، مەبەستیش لە هەموارکردنەوەی یاساکە ڕەچاوکردنی پێشهاتە نوێکانە لەوبوارەدا.
ڕوونیشی کردەوەکە ژمارەی ناکامان کە فەرمانگەی چاودێری ناکامان سەرپەرشتیان دەکات دەگەنە 727هەزارو 341 ناکام ، ژمارەی فەرمانگەکانی ناکامانیش لە بەغداو لە پارێزگاکان دەگاتە 18 بەڕێوەبەرایەتی و کارەکانیشان بەشێوەیەکی ئەلکتڕۆنی و تەکنیکی نوێ بەڕێوەدەبەن.
جەختیشی لەوەکردەوە کە بەپێی فەرمانەکانی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانگەکە هەستا بە وەرگرتنی پارەی داهاتی حکومی بە شێوەیەکی ئەلکتڕۆنی .