سەرۆكی لیژنەی دارایی داوایێک ئاراستەی پارێزگاری بەغدا دەكات سەبارەت بە پڕۆژەكانی چوار دەورەی پایتەخت

ناوخۆ
  • 21-08-2023, 21:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرەلمان عەتوان عەتوانی داوای لە پارێزگاری بەغدا كرد پرۆژە ستراتیجییەكا بەخێرای جێ بەجێبكرێت.
    عەتوانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە، لە خواستی ئێمە بۆ باشتركردنی واقیعی خزمەتگوزاریی بەغدای پایتەختی خۆشەویست و بۆ خزمەتكردنی خەڵكی بەشەرەف داوا لە پارێزگاری بەڕێزی بەغدا و دەسەڵاتە لێهاتووەكان لە پارێزگاكە دەكەین بۆ خێراكردنی ڕەوانەكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان بۆ جێبەجێكردن، بەتایبەتی پڕۆژەكانی ئاوەڕۆی نەهرەوان لە ناحیەی وەحدە، ڕاشدیە، ئەبوغرێب، سەبع بور و پڕۆژە یەكەمایەتییەكانی تر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستی بەپەلە بۆ ئەم پڕۆژە گرنگانە پێویستی بە تەواوكردنی خێراتری ڕێكارەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیا جێبەجێكارەكان هەیە بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردن بكرێت.
    لە درێژەی قسەكانیدا : ئێمە لە لیژنەی دارایی پەرلەمان هەوڵی ناوازەمان داوە بۆ دابینكردنی تەرخانكردنی دارایی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانە، هەروەها هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانكارییەكمان پێشكەش بە پارێزگای بەغدا كردووە، بە ئامانجی جێبەجێكردنی تەواوەتی پلانی خزمەتگوزارییەكەی و بە شێوەیەك كە لەگەڵ خواستەكانی هاووڵاتی بەغدادیدا بگونجێت.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : چاوەڕوانی خەڵكی ئەو ناوچانە بۆ ساڵانێك پێویستی بەوەیە هەموومان هەموو هەوڵێك بدەین بۆ تەواوكردنی ئەم پڕۆژانە بەپێی تایبەتمەندی و هێڵە كاتییە پێویستەكان.