بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی 5 كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵەكانی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسری باكووری ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: بەڕێوەبەرایەتی بەندەری باكوری بەندەری ئوم قەسر لە ڕێگەی زانیاریی دروست و هەماهەنگی كاركردن لەگەڵ ناوەندی گومرگی، توانیان دەست بەسەر (5) ئەو دەفرانەی كە (پێداویستی پزیشكی، ئامێرێكی خۆراكی، خواردنەوە كحولیەكان، كەلوپەلی معەسەلی قەدەغەكراو) لەخۆدەگرن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی ڕێكخرا و كەرەستەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.