ئەعرەجی: ئامانجمان كۆتاییهێنانە بەدۆسیەی كەمپی هۆل لەڕێگەی هاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 21-08-2023, 19:42
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی دووپاتیكردەوە كە عێراق ئامانجی ئەوەیە لە ڕێگەی هاوكاریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كۆتایی بە مەلەفی كەمپی هۆل بهێنێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ئاسایشی بەریتانیا، تۆم تو غەندەهات و شاندی یاوەری كرد بە ئامادەبوونی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد و هاوكاری نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو.
    ئەعرەجی دڵنیایی داوەتە شاندەكە عێراق داعشی تیرۆریستی تێكشكاندووە، بەڵام شەڕێكی هەواڵگری ئەنجام دەدات بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی دەستكەوتە ئەمنییەكان و وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر بە هەموو شێوەكانییەوە و ئاماژەی بەوەدا عێراق ئەزمونی مەیدانی هەیە و پێویستی بە پتەوكردنی هەیە بە شارەزایی ئەكادیمی،جەختیشی كردەوە لە گرنگی بەستنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات بۆ بەرزكردنەوەی توانا و تواناكانی وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها سودمەندبوون لە بواری ئاسایشی سیبرانی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان .
    سەبارەت بە مەلەفی كەمپی هۆل سوریا، ئەعرەجی جەختی لەوە كردەوە ئامانج كۆتاییهێنانە بەم دۆسیە لەڕێگەی هاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دوورخستنەوەی مەترسی ئەم كەمپە لە ناوچەكە.
    لای خۆیەوە تو غەندەهات ئاواتی بەریتانیای دەربڕی بۆ ئەنجامدانی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانیكردن بە مرۆڤـ، جەختیكردەوە گرنگیی پشتیوانی بەردەوامی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق.