بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند سەبارەت بە پشتڕاستكردنەوەی گرێبەستەكان قسەیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران كردووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بڕیاری پشتڕاستكردنەوە پێچەوانەی یاسای بودجە نییە.
ئەندامێكی لیژنەكە مستەفا گەڕعاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لیژنەكە قسەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی بڕیارەكەی بۆ پشتڕاستكردنەوەی گرێبەست بۆ ئەو كەسانەی كە دوو ساڵ یان زیاتر خزمەتیان تەواوكردووە.
ڕوونیشیكردەوە : لە بودجەدا پەسەندكراوە و مەرجی ڕاگرتنی دامەزراندنی نوێ و گرێبەستی نوێی بۆ دانراوە و جەختیشیكردەوە : پرسی پشتڕاستكردنەوەی بەڵێندەران بە گرێبەستێكی نوێ نازانرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی دانانی بەڵێندەر و دابینكردنی تەرخانكردنی داراییان هەیە.
ئاماژەی بەوەدا : هەروەها لیژنەكە قسەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران كرد سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەندێك قەوارە كە دوو ساڵ خزمەتیان تەواو نەكردووە، وەك گرێبەستی 315 لە وەزارەتی نەوت و خوێنەری ستاندارد لە وەزارەتی كارەبا، جگە لەوانەی كە مۆڵەتی خوێندنیان پێدرا بەبێ مووچە و خزمەتگوزاری ڕاستەقینەیان بۆ نەژمێردرا، ئەمەش بووە هۆی دواكەوتنی پشتڕاستكردنەوەیان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : لیژنەكە چاوەڕێی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بۆ ئەوەی چارەسەر بۆ ئەو گروپانە بدۆزێتەوە و ڕابگەیەنێت.