بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە واژۆكردنی بەیاننامەی نیازی هاوبەش كرد كە بڕیارە لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەریتانیا ئەنجام بدرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە تۆم توگەندهات وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش و شاندی یاوەری كرد، ئاماژەی بەوەشكرد لە میانی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییەكان و هاوكاریی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات كرا و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكاریی دوو قۆڵی لە هەموو بوارەكاندا بەتایبەتی ئەمنی و سەربازی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ستایشی پاڵپشتی شانشینی یەكگرتووی بۆ عێراق و وەستانی لەگەڵیدا لە شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كردووە، جەختیشی لە گرنگی هاوكاری لەگەڵ لایەنی بەریتانیا لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە سنووربەزێنەكان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندیدارن بۆ قاچاخچێتی و بازرگانیكردن بە مرۆڤ، بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و ماددە هۆشبەرە دەروونییەكان، جگە لە وەرگرتنەوەی سندوقەكان و ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە لە دۆسیەكانی گەندەڵیدا داواكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خواستێكی جەماوەرییە، مەترسییەكەی لە عێراقدا ناوەستێت، بەڵكو فراوانتر دەبێت بۆ ئەوەی هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی جیهان بكات.
جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەت ستراتیژییەكی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لە عێراق بۆ ساڵانی 2023-2026 ئامادەكردووە، هەروەها ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان بۆ ساڵانی 2023-2025، ئاماژەی بە گەورە هەوڵەكانی عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەڵایە.
سەرۆك وەزیران پێشوازی لە ئیمزاكردنی بەیاننامەی نیازی هاوبەش كە بڕیارە لە نێوان وەزارەتەكانی ناوخۆی عێراق و بەریتانیا ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە توگەندهات ئامادەیی بەریتانیا بۆ پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و دابینكردنی تەكنەلۆجیای سەردەمیانەی دەربڕی و ستایشی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی عێراقی كرد بەهەموو جۆرەكانییەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، و ڕۆڵی ئەوان لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات.