بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"حەیدەر محەمەد مەکیە "سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی،مەرجێکی پابەندکەری بۆ وەبەرهێنەران دانا کە داواکاری بۆ دروستکردنی شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون پێشکەش دەکەن، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە قەیرانی نیشتەجێبوون لە قۆناغی چارەسەرکردندایە.
"مەکیە" بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ووتی:- لە میانەی ڕاگەیاندنی پشنیاری کردنەوەی بۆ 5 شاری نیشتەجێبوونی نوێ لە پێنج پارێزگادا ، کە شارە نوێیەکەی نیشتەجێبوون دەکەوێتە دەرەوەی سەنتەری بەغدای پایتەخت و دەبێتە هۆئ چارەسەرکردنی زۆرێک لە قەیرانی نیشتەجێبوون و قەرەباڵغی و هاتوچۆ و جەنجالێ شار .
"مەکیە"ئاماژەی بەوەشکرد:-وەبەرهێنەرە شایستەکان هەڵدەبژێردرێن و یەکێک لە پێوەرە پێویستەکان بوونی توانای پارەدانە کە بە 25٪ بەهای پڕۆژەکە یان ئەو قۆناغەی کە وەبەرهێنەرەکە تێیدا دەست بە پڕۆژەکە دەکات،ئەگەر وەبەرهێنەر ئەو توانایە بەردەست نەبێت، وەبەرهێنەرەکە ناتوانێت پڕۆژەکە جێبەجێ بکات و لەبەر ئەوە لە مونافەسەکە دەردەکرێت.
جەختیشی کردەوە :- کە قەیرانی نیشتەجێبوون لە قۆناغی چارەسەریدایە.