بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای دژە تیرۆر دەستگیرکردنی ٤ تیرۆریستی لە سێ پارێزگا ڕاگەیاند.
دەزگاکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- بەپێی ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی"فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،و بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر،لیوا "عەبدولوەهاب سەعدی" هێزەکانی دژە تیرۆر زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات ئەنجامدا.
وەک نەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- هێزەکانی دژەتیرۆر، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاراستنی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی، ئەرکی دەستگیرکردنی یەکێک لە داواکراوانی پارێزگای سلێمانییان جێبەجێکرد.
لەلایەکی ترەوە دەزگاکە بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست، هێزەکانی دژە تیرۆر ، یەکێک لە تیرۆریستانی لە پارێزگای نەینەوا لە کەمپی (جەدەعە) دەستگیرکرد.
هەروەک لە ئۆپەراسیۆنەکانێکی تردا (2) تیرۆریستی لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکرد.