بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاماری کۆتایی لەبارەی ئەو دەنگدەرانە ڕاگەیاند کە داتاکانیان نوێکردۆتەوە.
"جومانە غلایی" وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەگەڵ داخستنی قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی داتاکانیان نوێکردۆتەوە گەیشتۆتە ملیۆنێک و 31 هەزار و 605 دەنگدەر،هەروەک بۆ دەنگی تایبەت گەیشتۆتە 2006 دەنگدەر،کە نوێکردنەوەی ئەم داتایانە تا رۆژی 20ی ئابی 2023 بووە.
ئاشکراشیکرد:- ژمارەی ئەو ئاوارانەی ناویان تۆمارکردووە و داتاکانیان نوێکردووەتەوە گەیشتۆتە 3399 کەس .
روونیشیکردەوە :- کە لەدایک بوانی ساڵی (2005 ) کە تا ئێستا خۆیان تۆمار کردوە گەیشتۆتە 107 هەزار و 991 دەنگدەری نوێ .