بەغداد/INa
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەرێکی کۆمپانیای نەوتی فەللوجەی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە گەندەڵی لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی شارەکە کە بڕێکی زۆری سوتەمەنیەکە دیارنەماوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە، باس لە وردەکاریی ئەو هەڵمەتە دەکات کە بەپێی یاداشتێکی دادوەری ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە ئەنبار، تیمێکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە و وردبینی لەو زانیاریانەی کە لە سەنتەری دابەشکردنی نەوتی فەللوجەی سەر بە کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگاکەدا هەبوە ، دەرکەوتوە کە لێبڕین لە غاز و نەوت ، کە بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان و بریکارەکان دابین دەکرێت هە بووە ، کە بڕەکەی زیاتر لە ( 12000) دوانزە هەزار لیتر بوو ، دوای رەزامەندی دادوەر، بەرپرسی ناوەندی دابەشکردنی نەوتی فەللوجەدا دەستگیر کرا، هەروەها بڕە پارەیەکیش کە تۆمەتبار نەیتوانیوە ئاماژە بە سەرچاوەکەی بدات یان بەڵگەنامەکان کە پشتگیری لە پارەکە بکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکە بێت :- ڕاپۆرتی دەستگیر کردنی تۆمەتبار و بەڵگەکانی دەستبەسەرداگیراو لەگەڵیدا رەوانەی بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بە دۆسیەکانی دەستپاکی لە ئەنبار کراوە،هەروەک بڕیاردرا تۆمەتبارەکە ڕابگیرێت تاوەکو لێکۆڵینەوە، بەپێی بڕگەکانی مادەی (339)ی یاسای سزادان.