بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"بەنگین ڕێکانی " وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن،کردنەوەی 5 شاری نیشتەجێبوونی نوێ لە پێنج پارێزگا وەک پرۆژەیەکی بەلندرایەتی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدەکات کە لەو شارانە یەکەی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەخۆدەگرێت.
"ڕێکانی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرۆژەی 5 شاری نیشتەجێبوونی نوێ بەرووی بەڵێندەران لە پێنج پارێزگا کراوەتەوە،کە پارێزگاکانی (بەغدا و کەربەلای پیرۆز و ئەنبار و نەینەوا و بابل) دەگرێتەوە .
ڕاشیگەیاند:- دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و وەزارەت و پارێزگا پەیوەندیدارەکان لیژنەیەکی شیکارییان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشنیارەکان ،پاشان باشترین پێشنیار دەخەنەروو .
ووتیشی :- پڕۆژەکە ئومێدبەخشە و لە داهاتوودا پرۆژەی وا قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق کەم دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:- لەو شارە نیشتەجێبوونانەدا ئەو کەسانەش تێدا سودمەند دەبن کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و یەکەی تایبەتیان بۆ دانراوە، و بۆ یەکەمجارە لە عێراقدا جێبەجێدەکرێت لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە.
ڕوونیشی کردەوە :- کە دیزاینی شارەکان جیاوازە و لە نێوان ڕاست و ئاسۆییدا، کە شێوەی بیناسازیی جیاوازیان هەیە و ڕووبەری گەورە و مامناوەند و بچووکیان هەیە، هەروەك خزمەتگوزاری تەواویان بۆ دەبیندەکرێت و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە سودمەند دەبن لێی و تێچووی شارە نوێیەکان بە ملیارەها دۆلار مەزەندە دەکرێت،و بەندە بە
پێشنیارەکان.