بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی ئاسایش دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی ڕاگەیاند کە سەر بە ویلایەتی بەناو نەینەوا بوون.
ئاژانسەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- هێزەکانی دەزگای ئاسایشی تایبەتمەند بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی گەرانیان ئەنجامداوە کە بریتی بوو لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش کە لەناو پارێزگای نەینەوا ماونەتەوە، بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەدرێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- هێزەکانی هەواڵگری توانیان 5 تیرۆریستی داواکراو دەستگیربکەن، کە سەر بە ویلایەتی بەناو نەینەوەبوون ، و لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران، بە ئاشکرا دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بەم گروپە تیرۆریستییانەن، و پارەیان بۆ دەست و پەیوەندییەکانیان وەرگرتوەوە کۆکرددۆتەوە.