حەسناوی: دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ یەکەم جارە پرۆسەی چاکسازی بەخۆیەوە دەبینێت

ناوخۆ
  • 21-08-2023, 12:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی، دووپاتی کردەوە کە دامەزراوە تەندروستییەکان بۆیەکەم جارە بە  پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەدا تێپەر دەبن،هەروەک ئاماژە بە  پاڵپشتی بەردەوامی حکومەت دەکات بۆ کەرتی تەندروستی.
    حەسناوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای وەزارەت بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵیکردنی بوو ، رایگەیاند :- ئەوەی لە وەزارەتی تەندروستی بەدەست هات بە پاڵپشتییەکی گەورە و ڕاستەوخۆ و بەردەوامی سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران بوو.
    راشیگەیاند :- حکومەت پشتگیری و  پاڵپشتی بۆ چارەسەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان و سەنتەرەکانی دڵ و بیمەی تەندروستی،و پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازی نەخۆشخانەکان دەکات. 
    ئاماژەی بەوەشکرد:- وەزارەت جدییە لە هەنگاونان و بەرەوپێشچوون، و بەرپرسیارێتی تەواوی لە ئەستۆدایە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
    ڕوونیشیکردەوە :- ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییە دەگمەنەکان لە 500 هاووڵاتی زیاتر تێناپەڕێت .