بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ لە کۆبونەوەیەکدا چەند ڕێنمایەکی لەبارەی سەردانی کەرانی چلە بۆ یەکە جیاوازەکانی ئەمنی خستەروو .
وەزارەتی ناوخۆ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ " عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ گوێگرتن لە دۆخی دوو هەفتەیی سەرجەم پێکهاتە ئەمنیەکان و هەڵسەنگاندنی کاری ئەمنی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پلانانەی کە بۆ سەردانی کەرانی چلەی "ئیمام حسێن" سەلامی لەسەر بێت دارێژ راوە ، کە بە ئامادەبوونی بریکارانی وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس و هەواڵگری و ئاسایشی فیدراڵی و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و فەرماندە و بەڕێوەبەر و بەبەشداری فەرماندەکانی پۆلیسی پارێزگاکان لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە.
بەپێی بەیاننامەکە وەزیری ناوخۆ رێنماییدا کە ئەو هێزانەی ڕاسپێردراون بۆ ڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکە، بە هەموو سەرچاوە مرۆیی و هەواڵگرییەکانیانەوە ئامادەبن،بەتایبەتی لە کاتی شەوانەدا،بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سەردانیکەران لەم کاتەدا گەشت دەکەن بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما لە ڕۆژدا.
جەختیشی لە ئامادەیی فەرماندەکان کردەوە بۆ سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی جێبەجێکردنی پلانەکان بەشێوەیەکی ورد، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستی بۆ هێزە ئەمنییەکان لەم سەردانەدا، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دەورییە.