بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی دابەزین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خۆڵبارین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-بۆ سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، لە ناوچەکانی باکوریش ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش لە لە سەرتاسەری وڵاتدا لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە.
دەستەکە ئاماژە بەوەشداوە :- کە ڕەوشی کەش و هەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە سەرتاسەری وڵات ئاسمان ساما» دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و وەک رۆژانی پێشو دەبێت،بەڵام پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوور بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە ڕەوشت کەش و هەوای رۆژی پێنج شەممە دەستەکە ئەوەی خستۆتەروو کە با لە باکووری ڕۆژئاوا خێراییەکەی سووک بۆ مامناوەند دەبێت،لە ڕۆژدا لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،پلەکانی گەرماش لە ناوچەی باکووردا و سەرتاسەری وڵاتدا هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
بۆ هەینی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت و بای باکووری ڕۆژئاوا خێراییەکەی سووک بۆ مامناوەند دەبێت، و لە ڕۆژدا چالاک دەبن لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، لە ناوچەکانی باکوور وڵاتیش پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.