بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پەروەردە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ"ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا کە تێیدا چەندین بەرپرس و بەرێوەبەر و روێژکاری وەزارەت ئامادەی بوون ، جبوری ئامادەییە پەروەردەییەکانی لەگەڵ ئامادەبوان بۆ ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێکرد .
وەک راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی پێداوە:- وەزیری پەروەردە ستایشی پاڵپشتیەکانی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ کەرتی پەروەردە و دابینکردنی ملیۆنێک تەختە ڕەش و کورسی خوێندن بۆ قوتابخانەکان کە لەم رۆژانە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە سەرتاسەری عێراق وەک ئامادەکارییەک بۆ ساڵی خوێندن دابەشدەکرێت.
بەپێ راگەیەندراوەکە وەزیری پەروەردە داوایو بەڕێوەبەرە گشتیەکان کرد کە بە زووترین کات کەسە ڕێگەپێدراوەکانیان بنێرن بۆ وەرگرتنی کتێب و پێداویستییەکانی قوتابخانە لەکۆگاکانی وەزارەت.
هەروەک وەزیری پەروەردە لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دوایین ئامادەکارییەکانی کرد لەبارەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی بۆ قۆناغە تەواوکراوەکان، کە سبەی دووشەممە دەستپێدەکات، بۆیە وەزیری پەروەردە داوایکرد کە یاقیکردنەوەکان لە کەشێکی ئارامدا بەرێوەبچێت ، کە وەزارەت سەرجەم پێداویستییە لۆجستییەکانی تەواو کردوە تا تاقیکردنەوەکان بەباشی بڕێوەبچن، ئەوە جگە لەباسکردنی قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و پڕۆژە پەروەردەییەکان کە بەشێکن لە بڕگەو کارنامەی حکومەت.