هەولێرـ INA
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/8/20، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد كه له جەنەرال ماتیۆ ماكفارلان فەرماندەی پێشوو و جەنەرال جۆول ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و کونسولی گشتیی تازه‌ی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی پێكهاتبوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ جه‌نه‌رال ماكفارلان فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا دووپات كرده‌وه بۆ ڕۆڵى له فه‌رمانده‌ييكردنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ئه‌و هاوكارى و پشتيوانييه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش.
سەرۆکی هەرێم هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌دا بۆ جه‌نه‌رال ماكفارلان خواست و به‌خێرهاتنى جەنەرال ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و سه‌رخستنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش ده‌ربڕى.له دیداره‌که‌دا دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌کانی تاوتوێ کرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر گرفت و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌که ده‌ربڕی.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
تاوتوێکردنی دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.