لێدوانێکی نوێی وەزیری کارەبا سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێنەست

ناوخۆ
  • 20-08-2023, 21:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە ، وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "زیاد عەلی فازل" وەزیری کارەبا،دەرگای نووسینگەکەی بەڕووی فەرمانبەرانی وەزارەت کردەوە و گوێ لە داواکارییەکانیان و شایستەکانیانی گرت ، هەروەک گوێی لەداواکاری ژمارەیەک فەرمانبەری گرێبەست گرت ، کە خواستیان ئەوەیە کە بگواز رێنەوە سەر هەمیشەیی.
    لە میانی دیدارەکەیدا وەزیری کارەبا دووپاتی کردەوە کە "وەزارەت کۆمەڵێک رێکاری ئەنجامداوە،بۆ گواستنەوەی گرێبەست بۆ هەمیشەیی .
    وەک وەزیری کارەبا وتی: بودجەی پێویستمان بۆ ئێوە دابینکرد،و لە هەموو سەرجەم کۆبوونەوەکاندا دۆسیەکانی ئێوەمان خستەڕوو.
    روونیشی کردەوە :- کە هێشتا پاڵپشتی داواکارییەکانتان دەکەین ، هەروەها نوسراوی فەرمی و تری نوێمان بۆ لایەنی پەیوەندیدار ئامادەکردووە کە پەیوەندیدارن بە گواستنەوەتان بۆ هەمیشەیی .