ئامادەکاری بۆ ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکەی نێوان عێراق و تورکیا لەبارەی ڕێگای گەشەپێدانی بازرگانی دەستی پێکرد

سیاسی
  • 20-08-2023, 20:42
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە،وەزارەتی گواستنەوە ئەنجامدانی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکەی نێوان عێراق و تورکیای لەسەر رێگای گەشەپێدان ڕاگەیاند، کەتیایدا تورکیا تەئکیدی لەسەر دەستپێکردنی درێژکردنەوەی هێڵی شەمەندەفەر کردۆتەوە بۆ ئەوەی بە پڕۆژەکەوە ببەسترێتەوە بەعێراق.
    وەزارەتی گواستنەوە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ئاشکرایکرد "کە وەفدێکی تەکنیکی عێراقی لە وەزارەتی گواستنەوە ، بە سەرۆکایەتی "یونس کەعبی "بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنی، بە یاوەری نوێنەری کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئیتاڵی، سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کرد و گفتوگۆی گرنگ و بەرفراوانی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا ئەنجامداوە، سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان و گرنگی ئابوورییەکەی بۆ عێراق و تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.
    راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە شدەکات کە ئەم گفتوگۆیانە، بە ئامادەبوونی"ئەرکان بەیاتی "نوێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، بەرێوەچوە، وەک ئامادەکاری و ڕێگە خۆشکردن بۆ ڕێککەوتنە دووقۆڵییە کە بڕیاڕە لە ئایندەیەکی نزیک بە سەرپەرشتی "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆکوەزیران بەڕێوەبچێت . 
    هەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژەیپێداوە :- لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی عێراق باسیان لە گرنگی و قەبارە و بەردەوامی پڕۆژەکەکرد ، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، هەروەک وەفدەکە لێکۆڵینەوەکیان لەبارەی ڕێگەی گەشەپێدان لە لایەنی تورکیا خستەڕوو.
    بەپێ ناوەرۆکی راگەیەندراوەکە "یونس کەعبی " لەگەڵ هاوتا تورکەکەی باسی لە پرۆسەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کردووە، لەوانە ئەوەی ئەو پرۆسەیە لە ڕووی بەرزی و کواڵیتی، هەروەها پێداچوونەوە بە ئاستەکانی ئێستا و ڕووپێوی تۆپۆگرافی و لێکۆڵینەوە لەسەر خاک لەو ناوچانەی رێگاکا دەیانگرێتەوە .
    هەر بەپێ راگەیەندراوەکە بێت :- وەفدی عێراقی لەگەڵ لایەنی تورکیا ڕێککەوتوون بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی مەیدانی بۆ خاڵی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، کە دەکەوێتە فیشخابور، هەروەک وەفدەکە داوایان لە تورکیا کردووە ڕووپێوی خاک و لێکۆڵینەوە لە شوێنە هاوبەشەکان بکەن لە نێوان هەردوولادا بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ خێرایی کارەکانی لایەنی عێراقی.
    راگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە :- کە لایەنی تورکی جدییە لە جێبەجێکردنی ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەلایەن وەفدی عێراقەوە پێشکەشکرابوون، لەو روانگەیەشەوە وەفدی عێراقی داوای لە لایەنی تورکی کردووە تۆڕێکی شەمەندەفەر بدۆزنەوە کە مۆدێلەکەی گونجاو نمونەیی بێت، هەروەک ئەوەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جێبەجێکراوە.
    شایانی باسە هێڵی ئاسنینەکە بە درێژی 133 کم،وەک هێڵێکی شەمەندەفەری هاوچەرخی سنووری عێراق و تورکیا بە هێڵی ئاسنی تورکیاوە دەبەستێتەوە،کە گەرەنتی گواستەنەی کەل و پەل و باری گەورە دەکات و بەندەری فاو بە ئەوروپا دەبەستێتەوە .