بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد سەحاف"وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، گرنگترین مەلەفی گفتوگۆکانی سەردانەکەی "هاکان فیدان" وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدای ئاشکرا دەکات،کە بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو ئەنجامی بدات .
"ئەحمەد سەحاف " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-رۆژی چوارشەممە 23ی ئاب،وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا، و لەگەڵ "د.فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە کۆدەدەبێتەوە و چەندین دیدار و کۆبونەوەی جیا ئەنجام دەدرێت.
"سەحاف "ئاماژەی بەوەشدا گرنگترین نیگەرانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ زۆرێک لە کەسایەتییە سیاسییە نیشتمانییە عێراقییەکان و کەسایەتییە باڵاکانی حکومەتی عێراقیش کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاند:- کە ئەم سەردانەکە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندی و هەوڵە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و گفتوگۆکردنە لەسەر گرنگترین مەلەف و پرسە هەڵپەسێردراوەکان.
"سەحاف " بۆ (INA)دووپاتی کردەوە کە بەغدا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەبێتە وێستگەی سەردانی ئاست بەرزی کەسایەتییە وەزارییەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ "دفوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و سێ سەرۆکایەتییەکە و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی نیشتمانی عێراق کۆببنەوە.
وەک "سەحاف" روونیکردەوە :- ئەم سەردانانە لەسەر ئاستی وەزاری دەبێت،و گفتوگۆی دووقۆڵیش لەگەڵ ژمارەیەک وڵات لەسەر ئاستی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە لە بەغدا ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆببنەوە.
"سەحاف لەکۆتایی قسەکانیدا تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەغدا خاڵی کۆبوونەوە و ڕێگایەکە بۆ ڕاکێشانی گفتوگۆی ئەرێنی و کاریگەر لەچوار چێوەی بەرنامەکانی حکومەتەکەی " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران.