بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" ماهر حسێن ڕەشید " بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین،جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی سیستەمی بانکی و گۆڕینی بۆ دیجیتاڵی و کۆتایی هێنان بە مامەڵەی کاغەز کردەوە.
بانکی ڕافیدەین ،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:-ئەمرۆ بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین بەوەکالەت ،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی سیستمی ناوخۆی بۆ بانکە حکومییەکان کرد کە لە وەزارەتی دارایی بەئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی بانکە حکومیەکان و نوێنەری بانکی ناوەندی عێراق بەرێوەچوو .
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:- لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ڕێکار و میکانیزمەکان بۆ هەموارکردنەوەی تایبەت بە ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆ بۆ بانکە حکومییەکان،و ئەوەی لە پێشنیاز و بیرۆکەی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەدابوو خرایەروو ، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق.
بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی سیستەمی بانکی کردەوە بۆ باشترکردنی ئەدای بانکی بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و گۆڕینی کارەکانی بۆ دیجیتاڵی بە شێوازە سەردەمیانە،و ئاگاداربوون لە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان،و بو مۆدێرنکردنی پێداویستییەکانی بانکی دوور لە ڕۆتین و بیرۆکراسی و کۆتای هێنان بە مامەڵەی کاغەز و پشتبەستن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی لە بازرگانی بانکیدا