وەزیری خوێندنی باڵا داوا لە ناوەندەکانی توێژینەوەی ئەکادیمی دەکات کە بەشداری خۆیان لە بوارەکانی گەشەپێدان پەرەپێبدەن

ناوخۆ
  • 20-08-2023, 19:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"نەعیم عبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ،داوای لە ناوەندەکانی توێژینەوەی ئەکادیمی کرد، پەرە بە توێژینەوە و بەشدارییە زانستییەکانیان بدەن و چارەسەری پێویست پێشکەش بکەن کە خزمەت بە بوارەکانی گەشەپێدان بکات.
    لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵادا که بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوەیەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە :- وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەسەڕدانەکەیدا بۆ سەنتەڕی توێژینەوەی دەڕوونی ئەوەی خستۆتەروو کە گرنگی ئەو ناوەندانه و لێکۆڵینەوه زانستییەکانیان له سەڕکەوتنی به کارهێنانیان و بەشداریکردن لە دۆزینەوەی فەزای گەشەپێدانی ئەکادیمی لە بوارە تایبەتەکانی توێژینەوەی وەک زانستە دەروونی و کۆمەڵایەتی و پزیشکی و ئەندازیاری و ژینگەییەکان خۆی دەبینێتەوە.
    ڕوونیشیکردەوە:- دامەزراوەی ئەکادیمی عێراقی پەنجا و هەشت سەنتەری توێژینەوەی هەیە ،کە لە بوارە زانستی و مرۆییە جیاوازەکاندا کاردەکەن، هەروەها زیاتر لە شەست سەنتەری خزمەتگوزاری لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکاندا هەیە، ئەمەش وایان لێدەکات ئامادەبن بۆ لێکۆڵینەوەو توێژینەوە و ئەنجامەکانی لە خزمەتی گشتی بێت.
    لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە وەزیری خوێندنی باڵا هەر لەمیانی سەردانەکەیدا ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی گرنگی ئەو سەنتەرانە کرد لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە و پاڵپشتیکردنی پێداویستییە زانستی و ئەکادیمییەکان.