دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تۆڕێکی گەندەڵ و تەزویری لە 5 وەزارەت دەستگیر کرد کە لەنێویاندا بەرپرسی باڵا هەیە

سیاسی
  • 20-08-2023, 19:38
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ یەک شەممە ، دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕایگەیاند،کە ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتانەی کە بەپێی یاداشتە دادوەرییەکان ئەنجامدراون لەلایەن دادگای ناوەندیی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی دژە بە گەندەڵیەوە دەرچوونە،بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لەلایەن وەزیری ئێستای بازرگانییەوە پێشکەش کراون.
    دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە:- توانیویەتی تۆڕێک دەستگیربکەن کەکاریان ساختەکردنی کۆمەڵێک گرێبەست بووە ، کە دەبوایە بۆ ئەو گرێبەستانە ڕەزامەندییەکان بگەڕێندرایتەوە بۆ لای وەزیر بۆ فرۆشتن و بەکرێدانی زەوییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تیمی پشتیوانی،توانیویانە فەرمانی دەستگیرکردن و دەستبەسەرداگرتن جێبەجێ بکەن لە دژی یاریدەدەرێکی دادوەری کە لە وەزارەتی داد کە سەرۆکایەتی تۆڕەکەی دەکرد ،هەروەها بەڕێوەبەری ژمێریاری لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کە خۆی وەک بەڕێوەبەری بەشی گرێبەست لە وەزارەتەکە دەرخستووە،هەروەها کارمەندێکی پێشووی دەزگای هەواڵگری لە وەزارەتی بەرگری و کارمەندێکی پێشو لە وەزارەتی ناوخۆو فەرمانبەرێک وەزارەتی کارەباو ليپێچینەوە لە بەڕێوەبەری پێشوی نوسینگەی وەزیری بازرگانی، کە ئێستا پۆستی بەڕێوەبەری گشتی هەیە لە وەزارەتی بازرگانی ، چونکە یەکێک لەو گرێبەستەکانەی کە ساختە بوون واژۆ کردووە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:- لەهەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنەکەدا چەندین بەڵگەنامە و مۆری سەختەی دەستی بەسەرداگیرا کە کەل و پەلە دەستبەسەر داگیراوەکان چەندین رەزامەندی و بەلگەی ساختەی هەریەک لە وەزارەتەکانی نەوت و بازرگانی و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی لەخۆ گرتبوو .
    لەبەیاننامەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە تۆڕەکە لەڕێگای درووستکردنی کۆمپانیای وەهمی ڕەزامەند بۆ پێنج پارچە زەوی بەدەستهێناوە کەهی وەزارەتی بازرگانی بووە و بەهایان بۆ زیاتر لە (3 ) ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە ، کە بەپێی پسوڵەی گەیاندن لەگەڵ ئەولەویەتەکاندا دەستی بەسەردا گیراوە.
    هەر بەپێی بەیاننامەکەبێت لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەست گەیشتن بەتەواوی ئەندامانی تۆڕەکە و جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دیکە .