بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،ڕێنماییدا بە کاراکردنی یاسای "مافی شەهیدانی تاوانی سپایکەر".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- محەممەد شیاع ئەلسودانی،سەرۆک
وەزیران،پێشوازی لە ئەندامانی ڕێکخراوی قوربانیانی سەربازگەی سپایکەر لە عێراق کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لەدانیشتنێکدا"سودانی" گوێی لە پێداویستی و داواکاری کەسوکاری قوربانییەکان گرت،هەروەک ڕێنماییدا کە لیستێکی ورد ئامادەبکرێت لە سودمەندبوانی زەوی و سولفەی خانوو بەرە،ئەوە جگە لە بڕەپارەیەک بۆ ڕێوڕەسمەکانی ناشتنی شەهیدەکان.
بەپێی بەیاننامەکە بێت :- سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا کە یاسای مافی شەهیدان و تاوانی سپایکەر کە لە ساڵی 2019 ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوا ، کارا بکرێت،و سەرجەم ماددە و دەقە یاساییەکانی جێبەجێ بکرێن،وەک دادپەروەری بەرمبەر کەس و کاریان و ئاسانکاری لە هەموو یەکە کارگێڕییەکان بۆیان.
هەر لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە تاوانەکەی سەربازگەی سپایکەر وەک تاوانێکی قەیزەون و ناشیرینی تیرۆریستان دەمێنێتەوە،کە هەموو پەیمان و رێککەوتن و سنوورە ئەخلاقییەکانی تێپەڕاند.
سەرۆک وەزیران ووتیشی :- خوێنی پاکی شەهیدان هەرگیز بەفیرۆ ناروات ،ئەوە لەسایەی خوێنی پاکی ئەوانەوەیە کە ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەمرۆی عێراق هاتۆتە ئاراوەس .