بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" بەنگین ڕێکانی " وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن،ڕایگەیاند :- کە یەکەکانی نیشتەجێبوون لە شارە نوێیەکان لە ماوەی داهاتوودا گرنگی زیاتریان پێدەدرێت،ئاماژەی بەوەشدا کە دانوستان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی بەردەوامە بۆ زیادکردنی 700 ملیۆن دۆلار بۆ ڕێگاوبانەکان .
"ڕیکانی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند :-حەوت پڕۆژەی پەیوەستە بەکەم کردنەوەی قەرەباڵغی و هاتووچۆ جێبەجێدەکرێت،ئەوە جگە لە ڕەوانەکردنی 13 پڕۆژەی تر لەگەڵ 3 پڕۆژەی تر بەجیا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا.
ووتیشی :- دانوستان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی بەردەوامە سەبارەت بە زیادکردنی بڕی 700 ملیۆن دۆلار ،هەروەک ئەو بابەتە هێشتا لە قۆناغی دانوستاندایە لەنێوان وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی و پێویستی بە دەرکردنی یاسایەک لەو بارەیەوە.
راشیگەیاند :-کە پڕۆژەکان لە شارە نوێیەکان گرنگییەکی زۆریان هەیە لەسەر سووککردنی بارگرانی لەسەر حکومەتی ناوەند،هەروەک دەخوازین کە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا یەکەکانی نیشتەجێبوون لە شارە نوێیەکان گرنگی زۆر و پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینینن .