بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەحمود تەمیمی" سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزار ڕاژە "ساڵح مەهدی حەسناوی"وەزیری تەندروستی، ڕێککەوتن لەسەر ئالیەت و شواز و پرۆسەکانی دامەزراندن.
ئەنجوومەنی خزمەتگوزاڕی ڕاژەی فیدراڵ ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ"ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی،پێشوازی لە "مەحمود تەمیمی " سەرۆکی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری راژەی گشتی فیدراڵی و وەفدی یاوەری کرد لەبارەگای وەزارەت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا و گفتوگۆیانکرد لەسەر جێبەجێکردنی میکانیزمی دامەزراندن و خێراکردن لە تەواوکردنی مەرجەکانی دامەزراندن بەپێی یاسای بودجەی گشتی ژمارە 13ی ساڵی 2023، هەروەک ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبووە و هەماهەنگی زیاتر ،لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ڕاژەی فیدراڵی و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکانی دامەزراندنەکان بەپێی رێکارەکان و مەرجەکانی دامەزراندن.