بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان درێژكردنەوەی ماوەی وەرگرتنی لیستی حزب و هاوپەیمانییەكانی تا سێشەممەی داهاتوو ڕاگەیاند.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی : دەستەی كۆمسیاران بڕیاریدا ماوەی وەرگرتنی لیستی حزب و هاوپەیمانییەكان تا كۆتایی دەوامی فەرمی بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو كە هاوتایە لەگەڵ 22ی ئاب درێژ بكرێتەوە.