سەرۆك كۆمار جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و چین بەتایبەت ئابووری و بازرگانی دەكات

سیاسی
  • 20-08-2023, 15:36
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ یە شەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال رەشید جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییەكانی ئێستای عێراق وچین بەتایبەتی ئابووری و بازرگانی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : كە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری گەلی چین ( تسوی وی ) لە عێراق كرد و ئاماژەی بەوەدا كە سەرۆكی كۆمار سڵاوی لە سەرۆكی چین ( شی جین پینگ) وەرگرت و هەروەها سڵاوی بە باڵیۆز تسوی وی بۆ سەرۆك كۆماری چین و سەركردایەتی چین گەیاند، لەكاتێكدا پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق و چین كرد لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق ئارەزووی چەسپاندنی چوارچێوەكانی هەماهەنگی و هاوكارییە و جەختیشیكردەوە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان عێراق و چین بەتایبەتی ئابووری و بازرگانی، هەروەها لە بواری پەرەپێدانی ژێرخان و خزمەتگوزارییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش و بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵات و گەلی دۆست بەدەستبهێنێت.
    سەرۆك كۆمار وتی: هەلی وەبەرهێنان لە وڵاتدا هەیە و پێویستی پاڵنانی كۆمپانیا چینییەكان بۆ وەبەرهێنان و كاركردن لە عێراق لە زۆر بواردا و ئاماژەی بەوەش كرد كە باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان پێشكەشكراو بە هاووڵاتیان سەرنجی بەرنامە و سیاسەتەكانی حكومەت وەردەگرێت.
    لای خۆیەوە باڵیۆز تسوی وی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە چین بە پشتبەستن بە قووڵایی مێژوویی و ئەو ئەنجامە بەرهەمدارانەی بەدەستیهێناوە، بەهەزاران چینی حەزی لە پەرەپێدان و بنیاتنانی پەیوەندییە جیاوازەكانە لەگەڵ عێراق و كرێكاران و ئەندازیاران لە عێراق كار دەكەن هەروەها كۆمپانیا چینییەكان كە ئەمڕۆ پڕۆژەی گرنگیان لە عێراق هەیە.