بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئاڕاستەی هەموو پاڵپشتییەك بۆ خەڵكی شاری هەڵەبجە كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە هاوڵاتی شاهۆ حسێن قادر كرد كە یەكێك لە قوربانیانی تاوانی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ئەندامێكی پەرلەمان سروە عەبدول واحید كە هاوڵاتییەكە گەیشتە بەغدای پایتەخت، لە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستانی عێراق بە ڕێگەی كورسی گەڕۆكەوە هاتبوو، بۆ گواستنەوەی ئازارەكانی خەڵكی شارەكە .
سودانی بەخێرهاتنی ئەو هاووڵاتییەی كرد و شانازی و پێزانینی خۆی بۆ ئەم شارە فیداكارییە دەربڕی كە تووشی تاوانێكی دڕندانە بوو كە لەلایەن ڕژێمی گۆڕبەگۆڕەوە ئەنجامدرا، كە سەدان هەزار قوربانی لێكەوتەوە.
ئاڕاستەی هەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەك بۆ خەڵكی شاری هەڵەبجە، هەروەها ناردنی وەفدێكی پزیشكی بۆ پشكنین بۆ ئەو حاڵەتە شێرپەنجەییانەی كە ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆشەكان بەدەستیەوە دەناڵێنن، هەروەها بۆ دابینكردنی لیستی دەرمان بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان بۆ ئەو مەبەستەی لێی دەستەبەركردنی ئەوان بۆیان.