وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەك بۆ ڕێگریكردن لە زێدەڕۆی و كڕینی زەوی نایاسایی پێكدەهێنێت

ناوخۆ
  • 20-08-2023, 13:56
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ ڕێگریكردن لە زێدەڕۆی و كڕینی زەوی  نایاسایی ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : لەپێناو بەرژەوەندی دەسەڵاتی باڵای ئایینی و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و دوای ئەوەی داواكاری و تانە و سكاڵایەكی زۆر لەلایەن هاوڵاتیانەوە گەیشتە دەستیان، وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام بوو لە پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی یاریدەدەری وەزیری كاروباری هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی بۆ دۆزینەوەی سكاڵاكان و ڕێگریكردن لە سەرپێچی و زێدەرۆی و كرَینی زەوی بە شێوەیەكی نایاسایی .
    ئاماژەی بەوەشكردووە : هەركەسێك هەوڵی سەرپێچیكردنی مافە گشتی و تایبەتییەكان بدات، دەدرێنە دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.