بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لەناوبردنی 3 تۆڕی تایبەت بە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ و زەوتكردنی ئەلیكترۆنی لە بەغدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی عێراق كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری توانیان سێ تۆڕی تایبەتمەند لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ئۆپەراسیۆنی زەوتكردنی ئەلیكترۆنیدا لەناوببەن كە دوو ژن لە ناوچەكانی كەڕادە و عەرەسات و مەشتەل لە بەغداد.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێك لە تۆڕەكان وێنەگرتنی كچان لەڕێگەی بەرنامەكانی سۆشیال میدیاوە و ڕەشبگیریكردنیان لە بەرامبەر بڕە پارەیەكدا، جگە لە كڕین و فرۆشتنی منداڵان لەڕێگەی بەرنامەكانی سۆشیال میدیاوە، ئاماژەی بەوەشكرد رێكاری پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕادەستیان كردووە و ئەوان دەدرێنە دەست دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان.