بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەنتەری داتای نیشتمانی لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەنتەری داتای نیشتمانی لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران كردەوە وەك بەشێك لە هەنگاوەكانی پڕۆژەی حكومەتی ئەلیكترۆنی.