بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ژمارەی ئەو مامەڵانەی ژمارد كە لە سەرەتای دەستپێكردنی پاكێجی ڕێوشوێنەكانی پشتیوانی خانەنشینانەوە تەواو بوون.
جێگری سەرۆكی دەستەكە،حوسام عەبدولسەتار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی ڕێكخستنی پاكێج بۆ پاڵپشتیكردنی بەشی خانەنشینان كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێكردووە، دەستەی خانەنشینی 5476ی مامەڵەی تەواوكردووە لە ماوەی مانگی ئابدا بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە ئاماژەیان بە خانەنشینی كردووە لەناو وەزارەتەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی ئەو مامەڵانەی كە لە سەرەتای پاكێجەكەی مانگی شوباتی ڕابردووەوە تا مانگی ئابی ئێستا لە لایەن دەستەی خانەنشینییەوە تەواوكراون 36 هەزارە و 716 مامەڵە بەسەر سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا دابەشكراوە.