كۆبوونەوەیەكی ئەمنی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان

ئەمنی
  • 20-08-2023, 12:10
  • +A -A

    كەربەلا -  INA-  عەباس رەحیمی
    ئەمڕۆ یەكشەممە كۆبوونەوەیەكی ئەمنی لە بینای بارەگای پۆلیسی كەربەلا لە نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچوو.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: كۆبوونەوەیەكی ئەمنی هاوبەش لەنێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی لە باڵەخانەی فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بەڕێوەچوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق، هەروەها فەرماندەكانی پۆلیسی سنوورەكان ئەنجامدرا.