بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە یەكێك لە شاشەكانی نمایشی بەغدای پایتەختی هاك كردبوو.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و راگەیاند: كە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ تۆمەتبارێكی دەستگیركردووە كە یەكێك لە شاشەكانی نمایشكردنی لە بەغدای پایتەخت هاككردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە" تۆمەتبارەكە مادەی كاری بەدڕەوشتی پەخشكرد بوو.