بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی وڵاتی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما بۆ ئەم هەفتەیەی ئێستا بەردەوام بن لە بەرزبوونەوە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێك هەور، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكور گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشوور گەرم دەبێت، هەروەها بۆ پلەكانی گەرما كە هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور و كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشوهەوای چوارشەممە گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو بەیانیەكی گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن، هەروەها لە بەشی باكووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.