بەغدا ـINA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عەبدولكەریم عەبد فازڵ هەوڵە هاوبەشەكان بۆ پاراستنی سەقامگیری دۆخی ئەمنی تاوتوێ كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فائق زەیدان پێشوازی لە عەبدولكەریم عەبد فازڵ سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەوڵە هاوبەشەكانی دەسەڵاتی دادوەری و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی كرا بۆ پاراستنی سەقامگیری دۆخی ئەمنی.