بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی هێزە كەناراوەكان ڕایگەیاند كە هەوڵێكیان پووچەڵ كردووەتەوە بۆ هێنانی 5 كیلۆ مادەی هۆشبەر لە ڕێگەی شەتو عەرەبەوە.
ڕاگەیاندنی فەرماندەکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایاگەیاندووە : كە هێزێك لە فەرماندەیی كەناراوەكان لە فەرماندەیی سنووری ناوچەی چوارەم توانیویانە دەست بەسەر (5) كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگرن لە بەسڕە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم بڕە بە مەبەستی هاتنە ناو خاكی عێراق بووە لە ڕێگەی شەتو عەرەبەوە.