وەزارەتی ناوخۆ هاتنی رەتیدەكاتەوە كە هێزە ئەمنییەكان لەحاڵەتی ئاگاداركردنەوەی (ج) بن

ئەمنی
  • 20-08-2023, 10:30
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیدەكاتەوە هێزە ئەمنییەكان چوونەتە ناو دۆخی ئامادەباشی (ج)ەوە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە: ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاندووە وەزارەتی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆكان ئەو هەواڵەی ڕەتكردووەتەوە كە لەلایەن هەندێك پەیجەوە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە و نووسراوێكی ساختە و تیایدا هاتووە كە هێزە ئەمنییەكان چوونەتە ناو حاڵەی ئامادەباشی (ج) ەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : دوای پەیوەندیكردن بە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانەوە دەركەوت كە ئەم نووسراوە ساختەیە و شتێكی لەو جۆرە نییە.
    بەشی بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگندەكان لە وەزارەت داوای لە هاووڵاتیانی بەشەرەف كرد لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری و وەرگرتنی لە سەرچاوە فەرمییەكان  بەئاگا و وریا بن.