بهغدا-INA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیێندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند، بۆ زیندووکردنەوەی دۆخی کەلەپووری و ناسنامەی عێراق و زیندووراگرتنی ناوە شارستانییە درەوشاوەکان لە مێژووی هاوچەرخماندا و شانازیپێکردنیان لەبەردەم میوانەکانی عێراق و نەوەکاندا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد بە ڕاگەیاندنی ئەو ناوانەی کە لە شارستانیەتی ڕافیدەینەوە سەرچاوەیان گرتووە بە هەموو درێژکراوەکانیەوە لەگەڵ ناوی ئەو کەسانەی کە لە کەلتووری عێراقی هاوچەرخ و ڕێنیسانسدا هێمایەکی جیاوازییان پێکهێناوە، لە هۆڵ و ڕێڕەوەکانی کۆشکی حکومەتدا.
ئەم هۆڵانە بە ناوی باوک ئەنستاس ماری کەرملی و شاعیر محەمەد مەهدی جەواهری و دکتۆر عەلی وەردی و تەلارساز زوها حەدید و ئەوانی تر دەڕازێنیەنەوە وەک وەفایەک بۆ ئەو ناوانەی کە ئیلهام بە ئێستا و داهاتوومان دەبەخشن، و دروستکردنی پەیوەندی بە کەلتوری دەوڵەمەندی ڕافیدەینەوە وە بە بیرهێنانەوەیان و شانازیکردن پێیانەوە له بەردەم میوانەکانی عێراق و بتەوکردنی درێژکەرەوەی کۆشکی حکومی بە دەوڵەتی عێراق و هێما شارستانیەکانییەوە.