بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"نەجم عەقابی" وەتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئاژنسی هەواڵی عێراقی (INA) ژمارەی کرێکارە بیانییە مۆڵەتپێدراوەکانی ئاشکراکرد ، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە کە مۆڵەتی کارکردن بە تایبەتی بۆ ئەو پیشانە دەدرێت کە لە ناوخۆی وڵاتدا بەردەست نین.
عەقابی ڕوونیشیکردەوە :- کە مۆڵەتی کارکردن بەهیچ پیشەیەک نادرێت، بەڵکو بۆ ئەو پیشانە دەدرێت کە لە ناوخۆی وڵاتدا بەردەست نین، چونکە بەپێی یاسا دەبێت 50%ی هێزی کاری نیشتمانی دامەزراو بێت، جەختی لەوە کردەوە:- کە ژمارەی کرێکارانی بیانی مۆڵەتپێدراو لە 100 هەزار زیاتر تێ پەرناکات و زۆر کرێکاری بیانی بە بێ مۆڵەت لە وڵاتدا هەن،کە لە ڕێگەی ڤیزەی گەشتیاری یان ئایینیەوە هاتوونەتە عێراق و چونەتە بازاڕی کارەوە، ئەوە جگە لەوەی سەرپێچی دیکەش دەکەن،لەوانەش مۆڵەتی کارکردن کە بە فول تایم کاریان پێدەکرێت. ئاماژەی بەوەشدا :- کە لیژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هەیە، کە پەیوەستە بەم مەلەفە.