موحسین مەندەلاوی جەخت لەسەر باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزارییەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکاتەوە وەک ئەوەی تەرخانکردنی بۆ کراوە لەبودجەدا

سیاسی
  • 19-08-2023, 21:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"محسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەڕۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی لەسەڕ پێویستی باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزارییەکان لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کردەوه، هەروەک ئەوەی کەلە بودجەی گشتی بۆی تەڕخانکراوه.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ "مەندەلاوی "یاوەری "محەمەد جابر عەتا "پارێزگاری بەغدا و "قەیس کیلابی" بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرخی دوو ، گەشتێکی مەیدانی بۆ دیوی کەرخ لە بەغدا ئەنجامدا، بە تایبەت بۆ ناوچەی ( كفاءات السيدية).
    لەمیانەی بەسەرکردنەوەکەدا ، کورتەیەک لەبارەی قۆناغەکانی کارکردن لە ناوچەکەدا بۆ "مەندەلاوی" خرایەڕوو، هەروەک مەندەلاوی ئاماژەی پێدا :- کە "پرۆسەی چاککردنەوەی ڕێگاکان و تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ،و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان دەبێت لەو ناوچەیە بەردەوام بێت ، بەتایبەت لەگەڵ تەرخانکردنی پارە لە بودجەدا بۆ باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزارییەکان لە بەغدا و تەواوی پارێزگارەکانی دیکە لە عێراق. 
    لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی نوسینگەی مەندەلاویدا هاتووە :- کە "مەندەلاوی" لەگەڵ خەڵکی ناوچەی (كفاءات السيدية) کۆبووەتەوە و گوێی لە داواکاری و پێداویستییەکانیان گرتوە ، لەبەرامبەردا بەڵێنی پێداون کە داواکانیان بیگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنیان.
    هەروەک جەختکرایەوە لەسەر ڕێککەوتوون بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوییەک لە ناوچەکەدا بۆ دروستکردنی قوتابخانە،و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ دەزگاحکومییەکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی پێویستە بۆ ئەو ناوچەیە.