مێركل: پێویستە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵنەوەشێنرێتەوە

جیهانی
  • 2-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەرلین – ا ه ع ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند:" پێویستە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵنەوەشێتەوە"، داواشیكرد " چوارچێوەی گفتوگۆكان سەبارەت بەو پرسە فراوانبكرێت". راوێژكاری ئەڵمانیا راشیگەیاند:" پێویستە گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامەی موشەكی ئێران و نفوسی ئەو وڵاتە لە سوریادا بكرێت"، رونیشیكردەوە" ئەوە هەڵوێستی زۆرینەی وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپایە". مێركل وتیشی: "لەهەوڵەكانیان بۆ پاراستنی رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەردەوامدەبن لەگەڵ فراوانكردنی چوارچێوەی گفتوگۆكان".