بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"ئەحمەد سەحاف"وتەبێژی وەزارەتی دەڕەوه ،دووپاتی کردەوه کە عێراق فیزای هاتنە ناوەوەی بەخۆرایی بە هاووڵاتیانی پاکستان و لوبنان و ئەفغانستان ویەمەن بۆ سه ڕدانی چەلە بۆ عێراق پێداون.
"سەحاف" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- نێردراوەکانمان ڤیزەی هاتنەناوەوە ، بەخۆرا بە سەردانکەرانی پاکستان و لوبنان و ئەفغانستان و یەمەن دەدات لە ڕێگەی هەر نوێنەرایەتییەکی عێراقییەوە کە ئامانجی سەردانەکەی چلە بێت.
ئاماژەی بەوەشدا:- سەردانیکەران لەپاکستانەوە لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەمانەوە لە ئیسلام ئاباد ڤیزای بێ بەرامبەریان پێدەدرێت،هەروەک نوێنەرایەتییەکانمان لە تاران و کرماشان و ئەهواز بێ بەرامبەر ڤیزا بە سەردانکەرانی پاکستانی و ئەفغانی دەدات،جەختیشی کردەوە کە نێردراوەکانی عێراق لە هیندستان ،هەریەک لە (دەلهی و مومبای) ڤیزەی گەشتکردن بە سەردانکەرانی هیندستانی دەدەن .
روونیشیکردەوە :- کە سەرجەم داواکارییەکانی فیزای ئەو وڵاتانەی سەرەوە لەڕێگەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە دابین دەکرێت کە لە دەستەی گەشتوگوزاری عێراق تۆمارکراون.
ووتیشی :- سەردانکەرانی لوبنان لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی عیراق لە بەیروت ڤیزەی گەشتکردن بەخۆڕایییان پێدەدرێت.